دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی تاقیکاری تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی گشتگیر لە هەرێمی کوردستانی عێراق
دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی تاقیکاری تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی گشتگیر لە هەرێمی کوردستانی عێراق
عێراق، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦- بە پاڵپشتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران و یونیسێف و بانکی نێودەوڵەتی پڕۆژەیەکی تاقیکاری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. ئەم پڕۆژەیە لە ماوەی ١٢ مانگدا هاوکاری دارایی و کۆمەڵایەتی پێشکەش بە ٣٢٠٠ خێزانی کەمدەرامەت دەکات کە ٦٠٠ خێزانی پەنابەریان تێدایە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان.
ناو تۆمارکردن بۆ ئەو خێزانانەی ئارەزووی وەرگرتنی هاوکاری دەکەن تا ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦ کراوەیە، خێزانەکان دەتوانن لە سەنتەرەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە دهۆک زانیارییەکانیان پێشکەش بکەن. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە هاوکاری وەزارەتی پلاندانان، خێزانە شایستەکان بە پشتبەستن بە پێوەرە تایبەتەکانی ئامانجکردنی هەژاری هەڵدەبژێرێت. بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٦ەوە گواستنەوەی پارە و هاوکاری کۆمەڵایەتی دەستپێبکات.
"ئەم پڕۆژە تاقیکارییە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی بەرچاو دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی هەژاری، بەو پێیەی بۆ یەکەمجار هاوکاری نەختینەی ئامانجدار پێشکەش بە هەژارترین دانیشتوانی هەرێم دەکات. هاوتەریب لەگەڵ دامەزراندنی سیستەمێکی زانیاری بەڕێوەبردن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی کاریگەر و کارامەی پڕۆژەی تاقیکاری، لەگەڵ توانای پشتگیریکردنی بەرنامە کۆمەڵایەتییەکان لە داهاتوودا. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی تۆکمە و بەردەوامی پاراستنی کۆمەڵایەتی." ئیمانوێل سالیناس مونۆز، نوێنەری تایبەتی بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق وتی.
تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، کە بەردی بناغەی پاراستنی کۆمەڵایەتییە، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بێکاریگەر بووە، بە هاوکاری تەکنیکی بانکی نێودەوڵەتی و بودجەی حکومەتی هۆڵەندا لە ژێر هاوبەشی ئاسۆکان (ئافاق)، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کاردەکات بۆ نوێکردنەوەی چوارچێوەکانی کاراکردنەوەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی. پێش پڕۆژەی تاقیکاری، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران پشتگیری تەکنیکی پێشکەش کرد بۆ ئاسانکاری بۆ یەکخستنی پەنابەران، لە کاتێکدا یونیسێف سیستەمی هەستیاری منداڵانی بەهێزتر کرد لە ڕێگەی باشترکردنی بەڕێوەبردنی کەیس بۆ خێزانە لاوازەکان و بەستنەوەی خزمەتگوزارییەکان لە ڕێگەی سیستەمێکی زانیاری یەکگرتووەوە.
یەکخستنی پەنابەران لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەنگاوێکی چارەنووسسازە، کە ئاماژەیە بۆ گواستنەوەیان لە پشتبەستن بە یارمەتییە مرۆییەکانەوە بۆ تێکەڵبوونیان بە سیستەمی نیشتمانی. لە ئێستادا هەرێمی کوردستانی عێراق میوانداری نزیکەی ٢٨٣ هەزار پەنابەر و پەناخوازی دەکات کە زۆرینەیان خەڵکی سوریان و زۆربەیان زیاتر لە دە ساڵە لەو هەرێمەدا دەژین. بۆ پەنابەرە هەرە لاوازەکان، وەک بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، پشتیوانی دارایی بەردەوام پێویستە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان و بەشداریکردن لە کۆمەڵگاکانیان لە درێژخایەندا.
تۆبی هارورد، نوێنەریکۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانبۆ پەنابەران لە عێراق، وتی: تێکەڵکردنی پەنابەران لە سیستەمی نیشتمانی پاراستنی کۆمەڵایەتی، وەک تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بەشێکی چارەنووسسازە لە چارەسەرە بەردەوامەکان بۆ پەنابەران، ئێمە لە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بە پەرۆشەوە هاوبەشین لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ پشتگیریکردنی ئەم تاقیکارییە پێشەنگە، کە یەکەمین لە جۆری خۆی لە ناوچەکەدا، و هیوادارین سەرکەوتنەکانی بەشداربێت لە فراوانکردنی سەلامەتی کۆمەڵایەتی گشتگیر تۆڕ لە عێراقدا”.
کریستیان سکوگ، نوێنەری یونیسێف لە عێراق، ووتی: ئەم تاقیکارییە بەشدار دەبێت لە باشترکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەهێزکردنی پشتیوانی بۆ مافەکانی منداڵان و وەڵامدانەوەی شۆکەکان و گەیشتن بەو کەسانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە. بە بەهێزکردنی سیستەمەکانی ئێستا، دەتوانرێت هاوکاری خێراتر و سەلامەتتر پێشکەش بکرێت، ئەمەش ڕێگە بە توێژەرانی کۆمەڵایەتی دەدات سەرنجیان لەسەر بەڕێوەبردنی کەیسەکان بێت، کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ پاراستنی کاریگەرانەی منداڵان. ئەم دەستپێشخەرییە بەشدارە لە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی عێراق لەژێر پرۆگرامی هاوکاری گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٩. سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەهێز و گشتگیر، لەسەر بنەمای سیاسەت و یاسای دروست، پێویستە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ هەموو خەڵکی عێراق.