هاوبەشان و کۆمەکبەخشان
هاوبەشان و کۆمەکبەخشان
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران هاوکاریی دەکات لەگەڵ حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، رێکخراوە کۆمەڵگەییەکان، پەنابەران، ئاوارە ناوخۆییەکان و کۆمەڵگە خۆجێیەکان بۆ مەبەستی پاراستن، هاوکاریکردن و دۆزینەوەی رێگەچارەی درێژخایەن بۆ پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەکان.
هاوبەشانی حکومەت
کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران هەماهەنگی ڵەگەڵ ئەم حکومەتانەی خوارەوە دەکات:
Text and media 22
حکومەتی عێراق
- وەزارەتی دەرەوە - بۆ رێکخستنی پرۆتۆکۆل و ئاسانکاری بۆ پەیوەندیکردنی نووسراوی فەرمیی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەکان.
- وەزارەتی ناوخۆ – بۆ تۆمارکردنی پەنابەران و پەناخوازانی سوریا و پێدانی کارتی ئیقامەیان. بۆ پێدانی بەڵگەنامەی مەدەنی بۆ ئاوارەکان و ئاوارە گەڕاوەکان و کەسانی تری دۆخناسکی عێراقی؛ هەروەها ئەو عێراقیانەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گەڕاونەتەوە. سەبارەت بە ڕێنماییە کارگێڕییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای پەنابەری سیاسی ساڵی ١٩٧١ لە عێراقی فیدراڵی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ و پەرەپێدانی یاسایەکی نوێی پەنابەران کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی – بۆ پشتگیریکردن لە بەشداریکردنی پەنابەران لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، لەوانەش لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی نیشتمانی.
- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران – بۆ پشتگیریکردن لە بەڕێوەبردنی کەمپی ئاوارەکان.
- وەزارەتی پلاندانان – بۆ هاوتەریبکردنی بەرنامەی پەنابەران لەگەڵ پلانەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی.
- وەزارەتی پەروەردە – بۆ پشتگیریکردن لە دەستڕاگەیشتن بە منداڵانی پەنابەر و پەناخواز بۆ قوتابخانە.
Text and media 23
حکومەتی هەرێمی کوردستان
- وەزارەتی ناوخۆ –جێبەجێکردنی ڕێنماییە کارگێڕییەکان سەبارەت بە ڕێکخستنی کاروباری پەناخوازان لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٤ و تۆمارکردن و پێدانی ئیقامەی مرۆیی بۆ پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
- ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان – هەماهەنگی لە بواری گشتی کارەکانی پەیوەست بە بە ئاوارەبوون لە هەرێمی کوردستان/هاوکاریی لە بواری بەڕێوەبردنی کەمپی ئاوارەکان و پەنابەران.
- وەزارەتی پەروەردە – بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران.
- وەزارەتی تەندروستی – بۆ بەهێزکردنی لەخۆگرتنی پەنابەران لەناو سیستمی تەندروستی گشتی.
- وەزارەتی شارەوانی – بۆ فروانکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی بە کەمپەکانی پەنابەران.
- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی – بۆ زیادکردنی توانای خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەوەی پەنابەران بگرێتەوە، لەوانەش تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی نیشتمانی.
- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە – بۆ رێکخستنەکانی پرۆتۆکۆل.
کۆمەکبەخشان
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران سوپاسگوزارە بۆ هاوکارییە گرنگە پێشکەشکراوەکان لەلایەن کۆمەکبەخشە حکومییەکان و کەرتی تایبەت، کە بەشداری دەکەن لە کارەکانمان لە عێراق، هەروەها ئەوانەی بەشدارییان کردوە لە بەرنامەکانی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لەڕێگەی کۆمەکی تەرخانکراو و تەرخاننەکراو. لە ساڵی ٢٠٢٥دا کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران پێویستی بە ١٥٨.٤ ملیۆن دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی پەنابەران و پەناخوازان و دانیشتوانی دیکەی ئاوارە و بێبەش. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پارەدان، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن:
دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو پارەیەی کە لە عێراق وەرگیراوە
Multi- donors without stroke may 2024
هاوبەشانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
لە ساڵی ٢٠٢٥دا کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە عێراق لەگەڵ ٨ هاوبەش کاردەکات، کە سێ ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتی و سێ ڕێکخراوی ناحکومی ناوخۆیی و دوو هاوبەشی حکومەت پێکدێت.
وەک بەشێک لە ستراتیژیەتی کۆمسیاری پەنابەران بۆ پشتیوانیکردن لە کردەوەی مرۆیی نیشتمانی و ناوخۆیی کە بە ‘خۆجێیکردن’ ناودەبرێت و هاوتەریب لەگەڵ بەڵێنەکانی بەرجامی گەورە، کۆمسیاری پەنابەران لە عێراق بەرەوپێشچوون ژمارەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی کەمکردووەتەوە، لە ١١ لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٧ لە ساڵی ٢٠٢٣ و ٦ لە ٢٠٢٤ و ٤ لە ساڵی ساڵی ٢٠٢٥ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠%ی کۆمسیاری پەنابەران بۆ بودجەی هاوبەشی پەنابەران کە ئێستا بۆ هاوبەشە نیشتمانییەکان تەرخانکراوە، لەنێویاندا هاوتاکانی حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومییە نیشتمانییەکان.