زەمالەی دافی ی کۆمسیاری باڵای پەنابەران رێخۆش دەکات بۆ بەرەوپێشچوونی پەنابەران لە عێراق
زەمالەی دافی ی کۆمسیاری باڵای پەنابەران رێخۆش دەکات بۆ بەرەوپێشچوونی پەنابەران لە عێراق
بۆ ئایە، نیهاد و تەها، خوێندن تەنها چالاکییەکی تاکەکەسیی نییە – بەڵکو رێگەیەکە بۆ بەخشینەوە بە کۆمەڵگەکانیان. وەک پەنابەر لە عێراق، هەموویان رووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە بۆ گەیشتن بەو شوێنەی ئێستا پێیگەیشتوون، بەڵام ئێستا هەموویان هەست بە متنانە دەکەن بۆ بەرەوپێشچوون، ئەمەش بەهۆی هاوکاریی پرۆگرامی خوێندنی زانکۆیی دافی، کە لەلایەن کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران جێبەجێ دەکرێت
ئایا زۆر باش ئەو رۆژەی لەیادە کە یەکەمجار پێی نایە ناو دەروازەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکیی، کە ئێستا قوتابی قۆناغی چوارەمە و چارەسەری سروشتی دەخوێنێت. دەڵێت "زۆر سریالی بوو" کاتێک باسی ئەو هەستە دەکات کە ئەزموونی کرد، هاوشێوەی ئەو رۆژەی کە یەکەمجار زانی لە زانکۆ وەرگیراوە.
"ئەمە ئەنجامی ئەو هەموو ماندووبوون و قوربانییە بوو.
![]()
ئەم هەستە ناوازەیە. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ٤٨٨ قوتابی پەنابەر، لەناویاندا ٢٨٠ ئافرەت، سپۆنسەر کراون لەلایەن زەمالەی دافی یەوە و ئێستا لە ٢١ زانکۆ دەخوێنن لە سەرانسەری عێراق. زەمالەی دافی کە کورتکراوەی پرۆژەی ئەلبەرت ئەینشتانی ئەڵمانی بۆ پەنابەری ئەکادیمییە، لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە لە ڕێگەی هاوکاریی ئەڵمانیا و تا ئێستا هاوکاریی زیاتر لە ٢٦٣٠٠ پەنابەری لاوی کردوە لە سەرانسەری جیهان بۆ مەبەستی تەواوکردنی خوێندن.
یەکێک لە مەبەستە سەرەکییەکانی زەمالەی دافی بریتییە لە کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر خێزان و قوتابیانی پەنەبار، کە زۆرجار رووبەڕووی دەبنەوە لەکاتی هەوڵدان بۆ تۆمارکردن لە زانکۆ. ئەمە بەتایبەتی گرنگ بوو بۆ تەها ئەلخەدیش، پەنابەرێکی فەلەستینی کە لە بەغداد لەدایکبووە و گەورەبووە.
"هەر لە قوتابخانەی ناوەندییەوە، هەستم دەکرد کە چوونە زانکۆ سەخت دەبێت. دەمزانی کە زانکۆ گرانە و هەمیشە پرسیارم دەکرد چۆن بتوانم بەرگەی تێچووەکانی بگرم، چۆن دایک و باوکم تێچووەکانی تەرخان دەکەن؟"
بەڵام ئەمڕۆ، تەها لە قۆناغی چوارەمی خوێندنی تەکنەلۆجیای پزیشکییە لە زانکۆی تەکنیکیی ناوەڕاست لە بەغداد. خەونی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دکۆرایە. "هەروەها چۆن زەمالەکە یارمەتیدام و دەرفەتی پێدام بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەم، خولیام ئەوەیە یارمەتی پەنابەرانی تر بدەم لە بواری پەروەردە بۆ ئەوەی ئایندەیەکی پرشنگدار دروست بکەین بۆ وڵاتەکەمان."
هەروەها نیهاد رژدبوونێکی قووڵی هەیە بۆ بەخشینەوە بە کۆمەڵگەکەی. وەک قوتابیەکی چارەسەری سروشتی، پێشبینی ئەوە دەکات نۆڕینگەیەک بکاتەوە بۆ خزمەتکردنی پەنابەران و کۆمەڵگەی خانەخوێ.
دەڵێت: چارەسەری سروشتی تەندروستی و سەلامەتی دەگەڕێنێتەوە. ئامانجی من چارەسەرکردنی هەر کەسێکە لە هەر شوێنێک بێت.
سەرەڕای بەخشین بە کۆمەڵگەکانیان، ئایا، نیها و تەها هەموویان هاوڕان کە پرۆگرامی دافی هاوکات هەستی هیوای بۆ گەڕاندنەوە و یارمەتیدان بۆ هەستکردن بە یەکخراوی لەناو کۆمەڵگەی عێراقیدا، سەرەڕای پێگەی پەنابەرییان. وەک بەشێک لە زەمالەکە، کۆمسیاری باڵای پەنابەران، بە هاوبەشیی لەگەڵ رێکخراوی سروح بۆ پەرەپێدانی بەردەوام، چالاکیی سەرباری رێکخست، وەک خولەکانی راوێژکاریی، چالاکیی و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی و چالاکیی خۆبەخشی بۆ ئەوەی قوتابیانی دافی تۆڕبەندی بکەن، کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن لەسەر ئاستەنگە هاوبەشەکان کە رووبەڕووی دەبنەوە، هەروەها بۆ دروستکردنی پرد لەنێوان خوێندن و کار.
هەڵگرانی زەمالەی دافی هاوکات پاڵپشتی دارایی وەردەگرن بۆ یارمەتیدانیان بۆ دابینکردنی پێداویستییە پەروەردەییەکانی تریان، وەک کڕینی پەرتووک یان دابینکردنی تێچووی هاتۆچۆ بۆ زانکۆ، ئەمەش بارگرانی دارایی کەمدەکاتەوە لەسەر خێزانەکانیان، کە بەپێچەوانەوە ناتوانن ئەم تێچووانە لەئەستۆبگرن.
ئامانجی سەرەکیی پرۆگرامی زەمالەکە توانادارکردنی پەنابەرانی گەنجە بۆ بەشداریکردنی واتادار لە کۆمەڵگەکانیان، هاوکات لەگەڵ بونیاتنانی ئایندەیەکی پرشنگدارتر بۆ خۆیان و کەسانی تر.
نیهاد دەڵێت: "هەموو پەنابەرێک ماف و بەرپرسیارێتی هەیە. بۆ من درێژدان بە خوێندن بەشێکە لە بەشداریکردن لە کۆمەڵگە، لە هەمان کاتدا ئامادەم دەکات بۆ ئەوەی رۆژێک لە رۆژان یارمەتی خەڵکی خۆم بدەم."
لەڕێگەی هاوکاریی تەرخانی حکومەتی ئەڵمانییەوە، لەگەڵ هاوکاریی حکومەتی دانیمارک و هاوبەشانی تری تایبەت و رێکخراوەکان، زەمالەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی قوتابیانی پەنابەر لە عێراق و لە سەرانسەری جیهان.