Close sites icon close
Search form

بەدوای سایتی وڵاتدا بگەڕێ.

دەربارەی وڵات

ماڵپەڕی وڵات

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و وەزارەتی ناوخۆ کۆنفراسێک دەبەستن لە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ نەهێشتنی بێدەوڵەتی لە عێراق

بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و وەزارەتی ناوخۆ کۆنفراسێک دەبەستن لە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ نەهێشتنی بێدەوڵەتی لە عێراق

12 ئەم پەیجە وەرنەگێڕدراوە بۆ @language 2025 هەروەها لێرەدا بەردەستە:

18 کانونی دووەم 2023

سوپاس بۆ چوارچێوەی یاسایی بۆ کەمکردنەوە و رێگرتن لە بێدەوڵەتبوون، لە ساڵانی رابوردودا، هەزاران کەسی بێدەوڵەت یان ئەوانەی لەژێر مەترسی بێدەوڵەتبووندان لە عێراق، توانیان هاووڵاتینامەی عێراقی بەدەستبهێنن. بەڵام، هێشتا هەندێک کەس ماون کە دەناڵێنن بەدەست کاریگەریی نەبوونی هاووڵاتینامەی هیچ دەوڵەتێک – واتا بێدەوڵەتن. لەکاتێکدا ژمارەی کەسانی بێدەوڵەت لە وڵات لە کەمبوونەوەدایە بەهۆی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق، ئەوانەی هاووڵاتینامەیان نییە بەردەوامن لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی گەورە پەیوەست بە دەستگەیشتن بەمافە بنەڕەتییەکانیان، لەوانە چوونە قوتابخانە، وەرگرتنی چاودێری تەندروستی تایبەتمەند، بەدەستهێنانی کار، یان تۆمارکردنی هاوسەرگیری و منداڵی نوێ. هاوکات، کەسانێکی تر هێشتا لەژێر هەڕەشەی بێدەوڵەتبووندان لە سەرانسەری وڵات، بەهۆی بۆ نموونە، بەربەستە کارگێڕیی و کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکان پەیوەست بە دەستگەیشتن بە بەڵگەنامە شارستانییەکان.

بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی هێشتا ماون، وەزارەتی ناوخۆی عێراق و کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، کۆنفرانسیکیان بەست لە بەغداد لە ڕێکەوتی 18 کانونی دووەم، بۆ وردبوونەوە لە رێگەچارەکانی کۆتایهێنان بە بێدەوڵەتی و رێگرتن لە رووداوەکانی بێدەوڵەتبوون لە داهاتوودا، ئەمەش لەڕێگەی یەکخستنی هەوڵە نیشتیمانییەکان بۆ رێخۆشکردن بۆ دەستگەیشتن بە بەڵگەنامە شارستانییەکان.

تەبا لەگەڵ پلانی کاری جیهانیی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هەڵمەتی من لەگەلم بۆ کۆتایهێنان بە بێدەوڵەتیی تا 2024، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران هەوڵەکانی چڕدەکاتەوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق بۆ دڵنیاییکردن لەوەی هەموو کەسە شایستەکان دەتوانن هاووڵاتینامەی عێراقی وەربگرن و باشترکردنی دەستگەیشتن بە بەڵگەنامە شارستانییەکان لە سەرانسەری عێراق.

وەک هەوڵێک بۆ باشتر تێگەیشتن لە بەربەستەکانی ئێستا کە رووبەڕووی هەندێک کەس دەبنەوە، لەوانە پەیوەست بە بەدەستهێنانی هاووڵاتینامە و بەڵگەنامەکانی تر، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هاوبەشەکەی، تۆڕی نۆڕینگەی یاسایی، توێژینەوەیەکی وردیان ئەنجامدا لە ساڵی 2021 لەسەر کوردانی فەیلی و بەدون، دوو لەو گروپانەی دانیشتوان کە کاریگەربوون بە بێدەوڵەتیی و حکومەت بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەدیهێناوە بۆ چارەسەرکردنی باری بێدەوڵەتییان. لەڕاستیدا، عێراق بەرزترین رێژەی نێودەوڵەتی بەدیهێنا لە کەمکردنەوەی بێدەوڵەتیی لە ماوەی یەک ساڵدا (زیاتر لە 100،000 کەس) لە ساڵی 2010. توێژینەوەکە پوختەیەکی پێشکەش کرد لەسەر ئەو بەربەستانەی هێشتاو ماون بۆ کەسانی شایستە بۆ بەدەستهێنانی هاووڵاتینامەی عێراقی و بەڵگەنامە شارستانییە پەیوەندارەکان. هەروەها زانیاری دەدات لەسەر ئەو رێوشوێنانەی دەگیرێنەبەر بۆ کۆتایهێنان بە بێدەوڵەتیی لەناو گروپە بێدەوڵەتە ناسراوەکان بۆ ئەوەی بتوانن دەستیانبگات بە هاووڵاتینامەی عێراقی تا کۆتایی 2023. توێژینەوەیەکی تر بەردەوامە بۆ روانین لەو گروپانەی لەوانەیە بێدەوڵەت بن یان لەژێر مەترسی بێدەوڵەتبووندا بن، ئەنجامەکانی توێژینەوەکە زانیاری دەدات لەسەر رێکاری تری پێویست.

جان-نیکۆڵ بیۆز، نوێنەری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق، وتی "کەسانی بێدەوڵەت زۆرجار نەبینراون لەناو ئەو کۆمەڵگانەی تێیاندا دەژین. گرفتیان هەیە لە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک تۆمارکردنی منداڵەکانیان لە قوتابخانە یان وەرگرتنی چاودێری تەندروستی. ئەو بەربەستانەی ماون بۆ ناساندنیان وەک هاووڵاتی عێراقی، دەکرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێن. عێراق لەسەر رێچگەی دروستە بۆ کۆتایهێنان بە بێدەوڵەتیی تا کۆتایی 2023 لەناو دانیشتوانە ناسراوەکانی بێدەوڵەتان و زامنکردنی دەستگەیشتنیان بە هاووڵاتینامەی عێراقی. ئێمە بەتەواوی پابەندین بە بەدیهێنانی ئەمە لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی دەسەڵاتەکان بۆ دڵنیاییکردن لەوەی هەموو هاووڵاتیەکی عێراقی وەک ئەندامێکی کۆمەڵگەی عێراق دەناسرێت."