Close sites icon close
Search form

بەدوای سایتی وڵاتدا بگەڕێ.

دەربارەی وڵات

ماڵپەڕی وڵات

کۆمسیاری پەنابەران پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئاسانکاری مانەوەی یاسایی بۆ هاولاتیانی سوری لە هەرێمی کوردستانی عێراق

بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی

کۆمسیاری پەنابەران پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئاسانکاری مانەوەی یاسایی بۆ هاولاتیانی سوری لە هەرێمی کوردستانی عێراق

6 کانونی دووەم 2025

هەولێر، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، پێزانینی خۆی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات دوای ئەوەی لەم دواییانەدا ڕاگەیاندنی مۆڵەتی ٦٠ ڕۆژە بۆ هەموو ئەو هاولاتیە سوریانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پەنابەران و پەناخوازانەوە، بۆ ئەوەی مانەوەیان ڕێکبخەن بەبێ ئەوەی هیچ سزایەکیان بەسەردا بسەپێنرێت.

ئەم بڕیارە گرنگە کە لە ١٥ی حوزەیرانەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕێگە بەو دەدات کە وادەی ڤیزاکانیان زیاتر ماونەتەوە، نەیانتوانیوە مۆڵەتی نشینگە لە کاتی خۆیدا نوێبکەنەوە، یان بە شێوەیەکی نافەرمی چوونەتە ناوچەکە بۆ ڕێکخستنی باری یاسایی خۆیان. لەم ماوەیەدا سزای زیاتر مانەوە وەك لەوەی رێگەی پێدراوە دەبەخشرێن، ئەمەش بەربەستێکی بەرچاو بۆ زۆرێک لە تاک و خێزانەکان لادەبات.

نزیکەی ٣٠٠ هەزار پەنابەری سووری لە عێراق تۆمار کراون کە ٢٦٠ هەزاریان لە هەرێمی کوردستانی عێراق تۆمار کراون. دوای تۆمارکردن لەلای کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، پەنابەران و پەناخوازانی سووری دەتوانن پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە بکەن بۆ دەستەبەرکردنی بەڵگەنامەکانی دەرچووی حکومەت، ئەمەش ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری گشتی و هاوکاری لە ماوەی مانەوەیان لە عێراق. توانای هەموو هاولاتیانی سوری بە پەناخوازان و پەنابەرانەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەم بەڵگەنامەیە بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ سزایەک ببنەوە، پێشهاتێکی گرنگە.

هەروەها بڕیارە نوێیەکە باس لەو ئاستەنگانە دەکات کە ڕووبەڕووی ئەو هاولاتیانی سوری دەبێتەوە کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ سوریا بەڵام پێشتر بەهۆی سزای زیاتر مانەوە نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە، زیاتر لە ٢٥٠٠ پەنابەری سوری کە لەلای کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە عێراق تۆمارکراون، خۆبەخشانە گەڕاونەتەوە ماڵەوە. ئەم بریارە نوێیە دەبێتە هۆی ئاسانکردنی پڕۆسەکە بۆ گەڕانەوەی زیاتری هاولاتیانی سوری بۆ ماڵەکانیان، لەوانەش لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لەڕێگەی پێدانی مۆڵەتی دەرچوونیان بی بەرمبەر یان لەڕێگەی ئاسانکاریکردنی هاوکاری گواستنەوە بۆ دەروازەی سنووری پێشخابور بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەن لەڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکە، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران دەستیکردووە بە هاوبەشکردنی زانیاری لەگەڵ کۆمەڵگە ی پەنابەران بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بە تەواوی لە ڕێکارە نوێیەکان ئاگادار بکرێنەوە وە دەتوانن سوودمەند بن لە ماوەی ئیمتیازاتی ٦٠ ڕۆژە.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەردەوامی بەخشندەیی و پاڵپشتیی چەسپاویان بۆ پەنابەران. ئەم بڕیارە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێکی بەهێزە بۆ بەرزڕاگرتنی ماف و کەرامەتی پەنابەران و پەناخوازان.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ئامادەیە بۆ پاڵپشتی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و بەردەوامە لە کارکردنی لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیریکردن لە پاراستن و خۆشگوزەرانی سەرجەم پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێم.