Close sites icon close
Search form

بەدوای سایتی وڵاتدا بگەڕێ.

دەربارەی وڵات

ماڵپەڕی وڵات

هاوکاریی یاسایی یارمەتی خێزانە پەنابەرەکان دەدات بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا لە عێراق

چیرۆکەکان

هاوکاریی یاسایی یارمەتی خێزانە پەنابەرەکان دەدات بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا لە عێراق

9 ئەم پەیجە وەرنەگێڕدراوە بۆ @language 2025 هەروەها لێرەدا بەردەستە:
ئەبو فەیسەڵ و کوڕە گەورەکەی لە سەنتەری کۆمەڵگەیی. © کۆمسیاری پەنابەران/ حەمزە ئەلمومانی

بۆ چەندین ساڵ، فەیسڵ و براکانی سەیری منداڵانانی دیکەی گەڕەکەکەیان دەکرد کاتێک بە بەر پەنجەرەکەیاندا بە پێکەنینەوە دەچوون بۆ قوتابخانە. هەموو بەیانیەک هەمان پرسیاریان لە باوکیان دەکرد دەربارەی ئەوەی بۆچی ناتوانن بچن بۆ قوتابخانە. ئەبو فەیسەڵ باسی دەکات کە چۆن هەموو جارێک قوڕگی پڕ گریان دەبوو و نەیدەزانی چۆن وەڵامیان بداتەوە. "هەستم دەکرد خەتای منە. لەبەرئەوەی من پەنابەرێکی سوریم، ئەوان بەڵگەنامەی پێویستیان نییە."

ئەبو فەیسەڵی خەڵکی سوریا، دەگێڕێتەوە چۆن دەیەی رابوردو پڕ بوو لە ئاستەنگ، لەوانە بەربەستی یاسایی کە کاریگەرییان هەبووە لەسەر کۆی خێزانەکە. کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵ ژنە عێراقییەکەی کرد لە ساڵی ٢٠١٢، تۆمارکردنی هاوسەرگیرییەکەیان جێگەی بایەخی سەرەکیی نەبوو، لەکاتێکدا کە پێکەوە دەستیان کرد بە ژیانێکی نوێ. بەتێپەڕبوونی کات، بەربەستە داراییەکان و ترسی پێبژاردن لەسەر درەنگ تۆمارکردن، ترسەکەی زیاتر کردن.

دۆخەکە ئاڵۆزتر بوو لە ساڵی ٢٠١٥، کاتێک ئەبو فەیسەڵ و خێزانەکەی لە موسڵ هەڵهاتن لەکاتی داگیرکاری داعش. سێ ساڵ دواتر گەڕانەوە، تەنها بۆ ئەوەی رووبەڕووی بەربەستی زیاتر ببنەوە بۆ تۆمارکردنی هاوسەگیرییەکەیان بەهۆی گرفتەکانی بەدەستهێنانی بەڵگەنامە پێویستەکان و ئاڵۆزییەکانی پەنابەرێکی سوری کە هاوسەگیری لەگەڵ عێراقیەک کردوە.

کاتێک منداڵەکانیان گەیشتنە تەمەنی قوتابخانە، ئاکامەکانی نەبوونی بڕوانامەی هاوسەرگیریی زیاتر دەرکەوتن. ئەبو فەیسەڵ دەڵێت: "نەمدەتوانی بیسەلمێنم کە فەیسەڵ منداڵی منە، ئەمەش دڵی شکاندم." بەبێ بەڵگەنامەی فەرمیی، منداڵەکانی نەیاندەتوانی دەستیان بگات بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی وەک چاودێری تەندروستی و پەروەردە – ئەمەش یادهێنانەوەیەکی بەردەوام بوو بۆ کاریگەریی ئاوارەبوون.

بەهۆی ناچاری بۆ گۆڕینی دۆخەکەیان، ئەبو فەیسەڵ پەنای برد بۆ سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ هاوکاریی: رێکخراوی (تی دی یج) یەکێک لە هاوبەشانی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، کە سەنتەری کۆمەڵگەیی بەڕێوەدەبات لە موسڵ و کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پاراستن و هاوکاریی پێشکەش دەکات، لەوانە هاوکاریی یاسایی. لەڕێگەی (تی دی یج) ەوە، ئەبو فەیسەڵ بەشداریکرد لە دیدارێکی راوێژکاریی، کە لەوێ پارێزەرێکی بۆ دیاریکرا بۆ یارمەتیدانی لە پرۆسە یاساییە ئاڵۆزەکەی.

بەدەستهێنانی بڕوانامەی هاوسەرگیری هەنگاوی یەکەم بوو. بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی پەنابەریی ئەبو فەیسەڵ، ئەمە ئەرکێکی ئاسان نەبوو و سەرەتا پێویستی بە نوێکردنەوەی بەڵگەنامەی نشینگەی بەسەرچووی هەبوو لای حکومەتی عێراقی. تەنها دوای ئەوە، توانی رێکاری دادگا دەستپێبکات بۆ دداننان بە هاوسەگیرییەکەی. بەڵام لەگەڵ وەرگرتنی رێنمایی یاسایی، ئەبو فەیسەڵ کۆڵی نەدا.

هاوکات کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران هاوکاریی منداڵەکانی کرد بۆ تۆمارکردن لە قوتابخانە بۆ یەکەم جار لەسەر بنەمای بڕیاری وەزارەتی پەروەردە لە شوباتی ٢٠٢٤ کە رێگەدەدات بە منداڵانی پەنابەران بۆ تۆمارکردن لە قوتابخانە، بە بەکارهێنانی بڕوانامەی تۆمارکردنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران. بۆ فەیسەڵی کوڕە گەورەی، کە یەکەم جار بوو پێ بخاتە ناو پۆلی قوتابخانەوە لە تەمەنی ١١ ساڵیدا، ئەمە ژیانی گۆڕی.

لە ئەیلولی ٢٠٢٤، دواجار ئەبو فەیسەڵ بڕوانامەی هاوسەرگیرییەکەی وەرگرت. بەم بەڵگەنامەیە، خێزانەکە توانیان تۆماری نیشینگەیان نوێبکەنەوە لای حکومەتی عێراقی و بەشێوەیەکی فەرمیی دایک، باوک و چوار منداڵەکەیان لەژێر یەک فایلدا یەکبخەن. کاتی لەمە باشتر نەبوو: کوڕە بچووکەکانی توانیان هەمان ساڵ دەستبکەن بە قوتابخانە، تەنها لەڕێگەی نیشاندانی بەڵگەنامە کەسییە نوێیەکانیان (ئەو کارتەی پێیاندرا لەلایەن لیژنەی هەمیشەیی کاروباری پەنابەرانی سیاسی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق). پرۆسەی تۆمارکردن، کە پێویستی بە هیچ هاوکارییەکی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران نەبوو، ئاماژەبوو بۆ خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بۆ خێزانەکە. جەختکردنەوە بوو لە توانایان بۆ دەستگەیشتنی سەربەخۆ بە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری گشتی لە عێراق، لەڕێگەی بەکارهێنانی بەڵگەنامە نوێیەکانیانن، ئەمەش هەستی پشتبەخۆبەستن و ئۆمێد بە ئایندەی گێڕایەوە بۆ خێزانەکە.

ئەبو فەیسەڵ دەڵێت: "دەرکردنی بڕوانامەی هاوسەرگیریی رێخۆشکەر بوو بۆ بەدەستهینانی بەڵگەنامەکان بۆ منداڵەکان، ئەمەش رێگەیدان تۆماربکرێن لە قوتابخانە و سەردانی پزیشک بکەن لەکاتی پێویست."

ئەبو فەیسەڵ ئومێد دەخوازێت کە ئەزموونی ئەو هاندەر بێت بۆ کەسانی تر کە گرفتی هاوشێوەیان هەیە. دەڵێت: "چەندین خێزانی وەک ئێمە هەیە، کە هەست دەکەن گیریان خواردوە و نازانن روو لە کوێ بکەن بۆ یارمەتی." ئێستا چالاکانە هانی کەسانی تری کۆمەڵگەکەی دەدات سەردانی سەنتەری کۆمەڵگەیی (تی دی یج) بکەن، باسی ئەزموونی خۆی دەکات وەک بەڵگە لەسەر ئەوەی گۆڕانکاری دەکرێت ئەگەر هاوکاریی دروست وەربگریت. بە خەندەیەکی رژدەوە دەڵێت: "ئەگەر من بتوانم زاڵبم بەسەر ئەمەدا، ئەوا تۆش دەتوانیت."

سوپاس بۆ هاوکارییەکانی کۆمەکبەخشانی وەک سویسرا، ئەبو فەیسەڵ یەکێکە لە ١٣٥٠٠ پەنابەر و پەناخوازی سوری کە خزمەتگوزاری هاوکاریی یاساییان وەرگرتوە لە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ساڵی ٢٠٢٤. ئەم خزمەتگوزارییانە بریتین لە خولەکانی هۆشیاری یاسایی، راوێژی یاسایی و نوێنەرایەتی یاسایی لە فەرمانگە کارگێڕییەکان، بۆ یارمەتیدانی پەنابەران بۆ چارەسەرکردنی گرفتە یاساییە هەستیارەکان.